جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له كونسوڵی گشتیی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌هه‌ولێر ده‌كات
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی صائب عریقات، گه‌وره دانوستانكارى فهڵهستینییهكانمان پێگه‌یشت پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی كونسوڵی گشتیی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین له‌هه‌ولێر ده‌كات
ده‌قی پرسهنامهكه:
فه‌خامه‌تى باڵیۆز نظمى حزورى
كونسوڵی گشتیی وڵاتی فه‌ڵستین له‌هه‌ولێر
سڵاوى خوای گه‌وره‌تان لێبێت..
به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی صائب عریقات، گه‌وره دانوستانكارى فهڵهستینییهكانمان پێگه‌یشت، به‌و بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆمان ئاراسته‌ی وڵاتی فه‌ڵه‌ستینی برا ده‌كه‌ین و له‌خوداى گه‌وره داوكارین كهسهبرو ئارامیتان پێببه‌خشێت له‌و كۆسته گهورهیهداو وڵاتی فه‌ڵه‌ستین و گه‌له‌كه‌شی هه‌میشه له‌سه‌قامگیرى و گه‌شه‌سه‌ندن دابن.
“أنا لله وأنا الیه را‌جعون”
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان