گوتەبێژی حکومەتی عێراق: بکوژانی ھیشام ھاشمی بە قاچاغ براونەتە دەرەوە

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵاڵ رایگەیاند کە ئەو کەسانەی بە کوشتنی شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام ھاشمی تۆمەتبارن لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتەوە دەرەوەی وڵات.

ئەحمەد موللا تەڵاڵ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە گوتی:ھێزە ئەمنییەکان لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا لە یەکێک لە ناوچەکانی بەغدا، دەستیان بەسەر دوو ماتۆرسکیلدا گرتووە کە لە تیرۆرکردنی ھیشام ھاشمی بەکارھێنراون.

گوتیشی: دوو بکوژەکەی ھیشام ھاشمی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە ناسراون.

گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، ئەحمەد موللا تەڵاڵ راشیگەیاند، دوو بکوژەکە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە قاچاغ براونەتە دەرەوە و گوتی:

هەریەك لە باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق و نووسینگەی یەكێتی ئەوروپا تیرۆرەكەیان شەرمەزار كرد و هەردوو لایەن داوایان لە حكوومەتی عێراق كرد هەرچۆنێك بێ تاوانباران بگرێت و لە دادگایەكی دادپەروەرانەدا بە سزای خۆیان بگەیەنێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای تیرۆركرانی هاشمی فەرماندەی لەشكری یەكەمی عێراقی لە كارەكەی دوور خستەوە و داوای دۆزینەوەی بکوژانی کردبوو.

لە شەشی تەمووزی رابردوودا، شرۆڤەکاری بواری ئەمنیی، ھیشام هاشمی له بەرواری ٦ی تەموز لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زەیونە ناوەڕاستی شاری بەغدا لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە، تیرۆرکرا و رووداوەکەیش لەسەر ئاستی ناوخۆی عێراق و نێودەوڵەتی بەتوندی ئیدانەکرا.

Back to top button