ئومێد خۆشناو : كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه
بڕیار وابوو ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی دەزگای میدیایی “خواکوڕک” كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ١٦ی ١١ی ٢٠٢٠، ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
خۆشناو زیاتر دەڵێ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان، هه‌ڵوه‌شایه‌وه كه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بوو بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی كه شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی ھه‌رێم بۆ به‌غدا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌بوون.