نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە بەغدا : دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق 320 ملیارەكەی فەرمانبەرانی كوردستان دەنێردرێ
نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا ئاشكرای كرد كە پاش دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بەغدا ئەو 320 ملیار دینارە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات كە ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە.
فارس عیسا، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند: گفتوگۆ و لێکنزیکبوونەوە لە نێوان ھەردوو حکوومەتی عێراق بەردەوامە بۆ چارەسەری کێشەکان.
عیسا زیاتر دهڵێ لە ئایندەیەكی نزیكدا، شاندەکەی ھەرێمی کوردستان دێتە بەغدا.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بڕیارە دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی كە وەك بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی هەولێر بكرێت، دەنێردرێت و ”بۆ ئەم مەبەستە و ناردنی پارەكەش لە گفتوگۆداین.
دوێنێ یەکشەممە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان، لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی هەڵوێستیان بەرامبەر عیراق و تێپەڕاندنی یاسای قەرز بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەی عیراق بەبێ جێکردنەوەی خواستەکانی کورد.