كاتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند لەم نزیكانە شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەم نزیكانە سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەكات. پێشوازیشی لە قسەكانی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق كرد.
ئەمڕۆ دووشەممه 16ی 11ی 2020 جوتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەركاتێك بەغدا 320 ملیار دینارەكەی نارد حكوومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات.
گوتەبێژی حكوومەت گوتی، لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم بەپێی ئەو بەرنامەیەی هەیەتی كاری بۆ دەرفەتی كار و ڕەخساندنی كارسازی کردووە ئەو سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لە كەرتەكانی وەبەرهێنان و پیشەسازی و بوارەكانی كشتوكاڵ وبازرگانی رەنگیداوەتەوە.
زیاتر ڕوونی كردەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ هەنگاوی رەنگدانەوەی كار لە كوردستاندا دەكات بەشێوەیەك بتوانرێت سود لە توانا و بەرهەمی ناوخۆیی وەربگرێت بۆ ئەوەی هەم كەمترین هاوردە لە دەرەوەی هەرێم بكرێت.