هێزێكی گهورهی سوپای ئهمریكا بهتانك و چهكی قورسهوه گهیشتنه عێراق
دیبلۆماتکارێکی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، وڵاتەکەی کەشتییەکی گەورەی هەڵگری فرۆکەی بەتەواوی کەلوپەلە سەربازییەکانیەوە رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە کە فرۆکەپێشکەوتووی سەربازی و تێکشکێنەری تێدایە.
لەم بارەیەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا “سانا” بڵاوی كردهوه كه 50 تانک و زرێپۆشی سەر بە هێزەکانی ئەمریکا بەڕێکەوتن بەرەو خاکی عێراق.
ئاژانسهكه رایدهگهێنێت كه کاروانێکی سەربازیی کە پێکهاتبوو لە 50 ئۆتۆمبێل و تانک و زرێپۆشی ئەمریکی لە رێوشوێنێکی ئەمنی زۆر توند بەدرێژایی رێگاکە هەمووی لە دەروازەی وەلیدەوە خاکی سووریایان بەرەو خاکی عێراق بەجێهێشت.
ئەم جووڵەیە لە کاتێکدایە کە پێشتر کریستۆفەر میلەر، وەزیری بەرگریی یٔەمریکا بەوەکالەت لە پەیامێکیدا بە هێزەکانی وڵاتەکەی راگەیاند و گوتی: ئێستا کاتی گەڕانەوەیە بۆ ماڵەوە.