بكوژانی ھاشمی ھەڵھاتوون

گوتەبێژی ڕەسمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ڕایگەیاند ، بکوژانی ڕاوێژکاری حکومەتی پێشوو و شیکەرەوەی سیاسی هیشام ئەلھاشمی یەک ڕۆژ دوای تیرۆرکردنەکەی هەڵهاتوون ، هەروەها باسی ئەوەی کردووە کە دامەزراوە ئەمنییەکان توانیوویان دووان لەو چوار گومانلێکراوە لەتیرۆرکردنەکە دەستنیشان بکەن ، هەروەها ماتۆڕسکیلەکانی بەکارهاتوو لەتیرۆرکردنەکەی لەناوچەیەک لەبەغدادی پایتەخت دۆزیوەتەوە.

ئەم گوتانەی مەلا تەڵاڵ تەنیا سێ هەفتە پاش ئەوە هات کە پێشتر لێدوانی حکومەتی عێراق ھەبوو کە زانیاری لەسەر بکوژانی ئەلھاشمی هەیە.

ئەو کات مەلا تەڵاڵ گوتی ، ناکرێت ئەو زانیاریانەی لەلایەن حکومەتەوە دەستکەوتووە ئاشکرابکرێت بۆ ئەوەی نهێنی لێکۆڵینەوەکان بپارێزرێت ، ڕوونیشیکردەوە کە زانیاریان لەبارەی ئەو دۆسیەیەوە دەستکەتووە .

Back to top button