باراك ئۆباما: ئەگەر لە کابینەى جۆ بایدن پۆست وەربگرم میشێل لە من جیادەبیتەوە
ئه‌گه‌ر داوای لێبكرێت له ئیداره‌ی جۆبایدن ده‌ست به‌كار بێت، باڕاك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا ئه‌و كاره له‌ترسی میشێل-ی هاوسه‌ری ره‌تده‌كاته‌وه.
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی هه‌واڵی سی بی ئێس، پرسیار له باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا كرا كه ئه‌گه‌ر جۆ بایدن-ی جێگری كاتی سه‌رۆكایه‌تیی خۆی داوای لێ بكات له ئیداره‌كه‌یدا كار بكات، هه‌ڵوێستی چی ده‌بێت؟ ئۆباما بابه‌ته‌كه‌ی بۆ گاڵته گۆڕی و وتی له ترسی میشێل-ی ژنی ئه‌و كاره ناكات.
ئۆباما به گاڵته‌وه وتی، هه‌ندێك شت هه‌ن كه نایكه‌م، ئه‌گه‌ر بیكه‌م میشیڵ-ی هاوسه‌رم لێم جیا ده‌بێته‌وه، یان ده‌ڵێت: ئه‌وه چییه چی ده‌كه‌یت؟.
هه‌ر له‌سه‌ر میشێلی هاوسه‌ری ئۆباما گوتی، پێزانینم بۆ ئه‌و قوربانییانه هه‌یه كه بۆ من داویه‌تی، به‌هه‌ر هۆكارێك بێت، ئه‌و منی به‌خشیوه و خۆشی زۆرجار ئه‌وه‌م بیرده‌خاته‌وه كه له‌پێناو مندا چ قوربانییه‌كی داوه و چۆن به‌رگه‌ی گرتوه.
ئۆباما ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ئاماده‌یه هاوكاریی جۆ بایدن بكات له ئیداره‌دانی وڵات، به‌ڵام هه‌رگیز نیازی ئه‌وه‌ی نییه بچێته‌وه كۆشكی سپی.