ووڵاتی كوەیت هاوشێوەی ئەمریكا فیزا نادات بە هاوڵاتیانی پێنج ووڵاتی ئیسلامی

خواكوڕك
دوابە دوای بڕیاری “دۆناڵد ترامپ ” سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە لە 17 ی 1 ی 2017 بڕیاریدا ڕێگری بكرێت لە هاوڵاتیانی هەریەك لە وولاتانی (عێراق –سوریا – ئێران –سۆدان – لیبیا- سۆماڵ – یەمەن ) بۆ ماوەی سێ مانگ گەشت بكەن بۆ ئەمریكا, بڕیارەكەی ترەمپ تا ئاستێكی زۆر ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی ئەمریكا.
بە پێی هەواڵی چەند میدیایەكی عەرەبی، حكومەتی كوەیت، هاوشێوەی ئەمریكا ڕێگری دەكات لە هاوڵاتیانی پێنج ووڵاتی ئیسلامی كە بچنە خاكەكەیەوە، ئەمەش بەجۆرێك لە جۆرەكان درێژەپێدەری هەمان سیاسەتی “دۆناڵد ترەمپ ” سەرۆكی نوێی ئەمریكا دادەنرێت.
بە پێی زانیاریەكانر میدیاكان, هاوڵاتیانی هەریەك لە ووڵاتانی ( عێراق – ئێران – سوریا –ئەفغانستان – پاكستان ) بۆیان نییە بچنە ناو خاكی كوەیت و فیزایان پێ نادرێت.

Back to top button