سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا جارێکی دیکە خۆ کەرەنتینە دەکات

دوای ئەوەی بەریەککەوتنی لەگەڵ توشبویەکی دیکەی کۆرۆنا هەبوو، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، تەندروستی زۆر باشە، بەڵام بڕیاریداوە خۆی کەرەنتینەبکات و لەڕێگای بەرنامەی (زوم ئەپ)-ەوە کۆبونەوەکانی حکومەی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای نیوزی بریتانی، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ توشبویەکی کۆرۆنا، بڕیاریداوە بۆ ماوەی دو هەفتە لەماڵەکەی خۆی لە داونینگ ستریت خۆی کەرەنتینە بکات.

جۆنسن کە تەمەنی 55 ساڵە، سەرەتای مانگی نیسان توشی کۆرۆنا بو بۆ ماوەی سێ رۆژ خرایە ژێر چاودێری وردەوە، دواتر بەهۆی باشبونی باری تەندروستی گەڕێنرایەوە خانوی ژمارە 10 لەداونینگ ستریت.

Back to top button