سه‌رۆك كۆماری توركیا داوا له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات ره‌زامه‌ندی ده‌ر ببڕن له‌سه‌ر ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌ ناوبژیوانی رووسیا ئاگربه‌ستی له‌ نێوان هه‌ردوو ولاتی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له‌سه‌ر هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆخوازی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ كراوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا توركیا داوای ره‌زامه‌ندی نادرنی هێز بۆ ئازه‌ربایجان له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات كه‌ ده‌بێت به‌ پێی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ند بێت.

 

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌ راگه‌یێندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار داوای له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی بدات بۆ نادرنی هێز بۆ وڵاتی ئازه‌ربایجان و به‌ دیاریكراویش هه‌رێمی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغ كه‌ له‌ ئێستادا ئاگربه‌ستی تێدا ئه‌نجامدراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كانی قه‌ره‌باغ شانبه‌شانی سوپای رووسیا، چاودێری ئاگربه‌ست و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی ئازه‌ربیجان و ئه‌رمینیا ده‌كه‌ن، كه‌ رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی رووسیا واژوو كرا.

Back to top button