باراك ئۆباما له‌ به‌ر میشێلی هاوسه‌رم له‌گه‌ڵ جۆ بایدن كارناكه‌م ده‌ترسم میشێل به‌جێم بهێلێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بارك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا بۆ سه‌رخستنی كاندیدی دیموكراته‌كان جۆ باید به‌شداری له‌ كه‌مپینه‌كان كرد، به‌ڵام له‌ ئێستادا رایده‌گه‌یێنت كه‌ له‌به‌ر میشێلی هاوسه‌ری ناتوانێت له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی بایدن كاربكات.

باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ  تۆڕی “سی بی ئێس سەندەی مۆرنینگ”، له‌ باره‌ی به‌شداری كردنی له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی بایدن رایگه‌یاندووه‌ : “ھەندێك شت ھەیە نایكەم، نەوەك میشێل بەجێمبهێڵێت بڵێ: چی؟ ئەوە تۆ چی دەكەی؟”.

هه‌روه‌ها باراك ئۆباما ده‌شڵێت “من قوربانییەكانی میشێل پێدەزانم.. بەھەر ھۆیەك لە ھۆكارەكان بێت، بەجۆرێك لێمخۆش بووە.. ھێشتا جار بەجار بەبیرم دێنێتەوە، كە لە پێناو مندا چەند بەرگەی گرتووە”.

 

Back to top button