په‌رله‌مانتارێكی عێراق: دوو په‌رله‌مانتاری كورد به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ ژووری فراكسیۆنه‌كه‌ی ئێمه‌ داوایانكرد كه‌ دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بده‌ین

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سونه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز و پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانیان به‌ بێ ره‌زامه‌ندی فراكسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرد و جارێكی دیكه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ێمیان بڕی،ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان لێكه‌وته‌وه‌و په‌رله‌مانتارێكی شیعه‌ش ده‌نوسێت كه‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردم بینی شه‌مم كرد.

 

حسن فدعم په‌رله‌مانتاری ته‌یاری حیكمه‌ی سه‌ر به‌ عه‌مار حه‌كیم له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی ئه‌و شه‌وه‌ی كه‌ یاسای وه‌رگرتنی قه‌رزمان په‌سه‌ند كرد كه‌ كورد پێی وایه‌ دژی ئه‌وان په‌سه‌ند كراوه‌، هه‌ر ئه‌و شه‌و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی كوردم بینی به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ داوایانكرد كه‌ فشاره‌كانمان بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ته‌یاری حیكمه‌ ده‌شلێت دوو په‌رله‌مانتار به‌ ناوه‌كانی سه‌ركه‌وت و غالب نیو كاتژمێر به‌ر له‌ ده‌ست پێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان هاتن بۆ ژووری فراكسیۆنه‌كه‌مان به‌ ده‌م قسه‌كردن و قاوه‌ خواردنه‌وه‌ داوایانكرد كه‌ كاربكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه‌م هان بده‌م كه‌ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌نگ بده‌م، كه‌ بینیم ئه‌وه‌ قسه‌ی دوو په‌رله‌مانتاره‌ دژ به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ شه‌رمم كرد پێم گوتن ئێوه‌ شه‌رم ناكه‌ن به‌و نه‌فه‌سه‌ دژی نه‌ته‌وه‌كه‌تانن.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شلێت نه‌م هێشت قاوه‌كانیشان ته‌واو بكه‌ن ده‌رمكردن و پێم گوتن ئێوه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌تان وه‌فاتان نه‌بێت بۆئێمه‌ وه‌فاتان نابێت بۆیه‌ تكایه‌ جارێكی تر بۆ ئه‌م باسه‌ نه‌هێنه‌وه‌ به‌ڵای ئێمه‌، هه‌روه‌ها ده‌شلێت ئه‌وان و چه‌ندانی تر له‌ لایه‌ن عه‌مار حه‌كیم هه‌مان داوایانكردبوو عه‌مار حه‌كیمیش ئامۆژگاری باشی كردبوون.

Back to top button