مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ توركیا و دوا هۆشداری له‌ باره‌ی دژه‌ مووشه‌كی ئێس 400 به‌ توركیا ده‌دات

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وڵاتی فه‌ره‌نسای كرد مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ وڵاتی توركیا و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ست ورایه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌ چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكات به‌ تایبه‌تی پرسی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 كه‌ توركیا دوای كڕینی له‌ رووسیا به‌ فه‌رمی تاقی كرده‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ فڕؤكه‌خانه‌ی نێودەوڵەتیی ئەستەنبوڵ و بڕیاره‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆببێته‌وه‌

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردوونەتەوە،  جگه‌ له‌ چه‌ند دیدیارێكی سیاسی بڕیارە پۆمپیۆ لە توركیا لەگەڵ پاتریارکی ڕۆمی فەنەر، بارسۆلۆمیۆس كۆببێتەوە و تاووتوێی پرسە ئاینییەكان بكەن، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو گەڕانەیدا دێت كە بە ناوچەكەدا دەستی پێكردووە.

 

 

 

Back to top button