جه‌مال كۆچه‌ر: به‌غدا باوه‌ڕی به سیسته‌می فیدرالی نیه
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سونه له چوارچێوه‌ی په‌سه‌ند كردنی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز له مادده‌یه‌ك ده‌نگیان له باره‌ی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا، په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ده‌لێت عێراق باوه‌ڕی به فیدرالی نیه.
د. جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی ھەمووارکردنەوەی دەستوور دەڵێت “وەکو دەستوور، ناوی ئەو حکومەتە فیدراڵییە، بەڵام بەداخەوە وەکو ناوەرۆک بەشێکی کۆنفیدراڵییە و بەشێکی فیدراڵییە و بەشێکیشی ھەر مەرکەزییەکی تۆخە.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌شڵێت: بەغدا دەیەوێت ئێمە بەرەو مەرکەزییەت ببات، نیشانەی ئەوەش ئەوەیە لە پەرلەماندا زۆرینە بەکاردێنێت،
هه‌روه‌ها كۆچه‌ر ده‌شلێت: دەستوور دەڵیت ئەگەر سێ پارێزگابن و بیانەوێت ببنە ھەرێم بە ھیچ جۆرێک قبووڵ ناکات ئەمە رووبدات، کاتێک تۆ ئەمە قبووڵ نەکەیت، کەواتە تۆ باوەڕت بەو سیستەمی فیدراڵییە نییە”.