10 هەزار هاوڵاتی رۆژئاوا خۆیان ناونوسكردووە لەناو لەشكری رۆژ بڕیارە هێزێكیان بۆدروستبكرێت
خواكوڕك
دوای مەشقكردنی زیاتر لە 7 هەزار پێشمەرگەی رۆژئاوای لە باشوری كوردستان, پارتی یەكێتی دیموكراتی رۆژئاوا (پەیەدە) بڕیاری رێگری كردنی لە گەڕانەوەی ئەم پێشمەرگانەدا, لە ئێستادا هەولەكان بۆ گەرانەوەیان لەسەر ئاستی ناوخۆ دەرەوە بەردەوامە, بەرپرسێكی رۆژ ئاواش دەلێت:” لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ددان بە پێشمەرگەی رۆژدا دەنرێ و دەگەڕێنەوە رۆژئاوای كوردستان”
(نەواف حەسەن رەشید) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد-سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە: ”خەڵكێكی زۆر ناوی خۆی نووسیوە تا ببێتە پێشمەرگەی رۆژ، بڕیاریشە هێزێكی ١٠ هەزار كەسییان بۆ دروست بكرێ.”و لە ئاستی نێودەوڵەتی كار بۆ چارەكردنی دۆخی سووریا دەكرێ، لەو چوارچێوەیەشدا ددان بەچەند هێزێك دەنرێ كە یەكێك لەوانە پێشمەرگەی رۆژئاوای كوردستانە.
ئەو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان ئاماژە بە كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، دەڵێت ”(سەرۆك بارزانی) دووپاتی كردووەتەوە كە نابێ ئەو هێزە لە ئێستادا بچێتە رۆژئاوای كوردستان بۆ ئەوەی شەڕی براكوژی روو نەدات، تا ئەو كاتەی كە رێككەوتنێكی نێودەوڵەتی دەكرێ و گەرەنتیی نێودەوڵەتی دەبێ، ئەو كاتە پێشمەرگەی رۆژ دەگەڕێتەوە رۆژئاوای كوردستان.”
(نەواف رەشید) گوتیشی، ”هێزی پێشمەرگەی رۆژ لە ئاستی نێودەوڵەتییدا ددانی پێدادەنرێ و لە چوارچێوەی رێككەوتنی نێودەوڵەتیش دەگەڕێتەوە رۆژئاوای كوردستان و كاری ئەو هێزەیش پارێزگاریكردن دەبێ لە رۆژئاوای كوردستان و كاریان بە ناوچەكانی دیكەی سووریاوە نابێ.”