وەزارەتی ناوخۆی عێراق کەوتە حەلەتی ئامادەباشی

 

دوای ئەوەی بڕیاردرا کە دۆسیەی ئەمنی شارەکان لە وەزارەتی بەرگری بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆی وەزیری ناوخۆی عێراق ، سه‌رجه‌م یه‌كه‌ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیس ئاگادارده‌كاته‌وه‌، له‌ئاستێكی به‌رزی ئاماده‌باشیدا بن بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری وه‌ربگرن.

لیوا خالید موحه‌نا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند،  بە فەرمانی عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، سەرجەم هێزەکان کەوتوونەتە حالەتی ئامادەباشی و وه‌رگرتنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌ ناو شاره‌كاندا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه‌ زۆر ئاسایییه‌ و له‌ هه‌مو وڵاتانی جیهاندا له‌ جێی خۆیدایه‌ ، به‌ڵام ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كه‌ عێراقی پیادا تێپه‌ڕیوه‌ جیاوازه‌، بۆیه‌ داوای هاوكاری له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و به‌رگریدا كرد.

 

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ گوتیشی، “هێزه‌كانی پۆلیس ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ جدیانه‌ی ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق ده‌بنه‌وه‌، وه‌ك تاوان و مادده‌ی هۆشبه‌ری ڕێكخراو و چه‌ندین تاوانی دیكه‌ “.

 

Back to top button