کەشناسی هەرێم : بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، پاشان ئاسمان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور و ساماڵ ده‌بێت.