پهرلهمانتارێكى پارتى وەڵامی تووندی ڕێبوار كهریم دەداتەوە ئێووە حزبەكەی خۆتان فرۆشت بۆیە ئاساییە خۆشتان بفرۆشن
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان وەڵامی یەكێك لە پەرلەمانتارە كوردە نەیارەكانی هەرێمی كوردستان دەداتەوە و وەبیری دێنێتەوە كە ئەوان حزبەكەی خۆیان فرۆشتووە، بۆیە ئاساییە خۆشیان لە پێناو بڕێك پارە بفرۆشن.
لە بەرامبەردا سهعید ههركى، ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسۆنى پارتى ڕایگهیاندووە: ڕیبوار كەریم ئەم قسانەی لە گیرفانی خۆی هێناوە و بەم هۆیەشەوە زۆرتر لە نێو خەڵكی بە مایەی گاڵتەجاڕی دەبینرێت، بەڵام لەوە دەچێت پاش ئەوەی ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی حكوومەتی عێراق بەدرۆی خستنەوە، هیچ ڕێگەیەكیان لەبەردەم نەمابێت، مەگەر بەم حیكایەتە سەیر و سەمەرانە هەوڵبدەن خەڵك بخەڵەتێنن.
هەرکی زیاتر دەڵێ، كە لە نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ، ڕێككەوتنێك هەیە كە بەهۆیەوە بەغدا دەبێت پابەند بێت بە پێدانی بڕی ٣٢٠ ملیار دینار بە هەرێمی كوردستان، بەڵام ڕیبوار كەریم و چەند پەرلەمانتارێكی دیكەی هاوشێوەی، بە مەبەستی نانەوەی ئاژاوە و خەڵەتاندنی خەڵكی، حكوومەتی هەرێمی كوردستان تۆمەتبار دەكەن.
سەعید هەركی نایشارێتەوە ڕایدەگەیێنێ: ڕێبوار كەریم و پەرلەمانتارەكانی هاوشێوەی، بوونه هۆكارى ئهوهى زهمینهسازى بكهن له دژى ههرێمى كوردستان، عەرەبە سونه و شیعهكانیان هاندا تاوەكوو مووچهى خهڵكى كوردستان ببڕن، ئهوانه نیشانی عهرهبه سوونه و شیعهكانیان دا كه كورد یهكگرتوو نییه، ئهوانیش بوێرییان پەیدا كرد كە یاسایەك بەبێ ڕێزگرتن لە خواستی كورد تێپەڕێنن.
لەکۆتایی قسەکانیدا ئاشکرای کردووە: ڕێبوار كەریم خۆی لەسەر لیستی حزبێك بوو بە پەرلەمانتار كە حزبەكە لە پێناو پارەدا فرۆشرا، بۆیە ئاساییە كەسانێكی خۆفرۆش قسەی لەمجۆرە بۆ حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەڵببەستن و خۆشیان بە بڕێك پارە بفرۆشن.