بۆ یەكەمینجار به‌شى فرۆكه‌وانى له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستان لە زانكۆی سەڵاحەددین كرایه‌وه
بۆ یەكەمینجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان، ئەمڕۆ به‌شى فڕۆكه‌وانى له كۆلیژى ئه‌ندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین کرایەوە.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 17 ى 11 ى 2020 ، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه لە مەراسیمێكدا به‌ئاماده‌بوونى به‌رپرسانی خوێندنی باڵا و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌حه‌لادین بۆ یەكەمینجار به‌شى فرۆكه‌وانى له‌كۆلیژى ئه‌ندازیارى كرایه‌وه، ئه‌م به‌شه بۆ جارى یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستى زانكۆكانى كوردستاندا لە زانكۆی سەڵاحەددین ده‌كرێته‌وه.
راشیدهگهیهنن كه دوای مەراسیمی كردنەوەی بەشەكە، چەند وتارێك پێشكەشكرا، لەو بارەیەوە سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی ودڵنیایی جۆری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لە وتەیەكیدا جەختی لە گرنگی و پێویستی كردنەوەی بەشەكە بۆ هەرێمی كوردستان كرد و، ڕاگەیاند: كردنەوەی بەشی فرۆكەوانی دەبێتە دەسكەوتێكی دیكەی زانستی ئەكادیمیستان بۆ هەرێمی كوردستان، هەروەك ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی هەموو لایەكی كرد، لەهەمان كاتدا پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ سەرخستنی ئەو بەشە دووپاتكردەوە، هێواشی خواست بەشەكە ببێتە دەرفەتێك بۆ هێنانەدی خەونی ئەو خوێندكار و قوتابیانەی كە ئارەزووی تەواوكردنی ئەو بەشەیان بوو.
پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید وتارى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى خوێنده‌وه و، تیایدا ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵى مامۆستایان و قوتابیان كرد بۆ پێشخستنى زانكۆ، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه كۆمپانیاى هه‌واوى یه‌كێكه له‌گه‌وره كۆمپانیاكانى جیهانه و بیرۆكه‌ى كردنه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ى داوه و له‌پارساڵه‌وه چه‌ندین پێشبڕكێ ئه‌نجامداوه، هەروەك بەبهپێویستیشی زانی ئه‌كادیمیایه‌ك یاخود سه‌نته‌رێك بكرێته‌وه تا هه‌موو زانیارى و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێ له‌خۆى بگرێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ سوپاسى ئه‌و كۆمپانیایه‌ى كرد، كه ئامێره‌كانى نیتۆڕك و كه‌یبڵ دابینكردووه، تا چه‌ندین كۆرسى خوێندن تیایدا ئه‌نجام بدرێ، ئەوەشی ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن لە بەشی فرۆكەوانی ژمارەیەك قوتابی و خوێندكار وەردەگیرێ.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌هەر لەو بۆنەیەدا، وتاری یاریده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى هه‌واوى خوێندرایه‌وه ، تێیدا جه‌ختی له‌به‌ره‌و پێشبردنى بوارى ئینته‌رنێت له ناوەندە ئەكادیمیەكانی زانكۆكانى كوردستان كردەوە.