به‌شیر حه‌داد: بەغدا 20 ملیار دۆلار قه‌رزاری هه‌رێمه و پێویستە بیداته‌وه
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، حكوومەتی عێراق بەهۆی جێبەجێنەكردنی پابەندییەكانی بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 20 ملیار دۆلاری كوردستان قەرزارە.
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، ئەو دەنگۆیانە راست نین كە دەڵێن گوایە حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ڕاده‌ست ناكات، بەڵكوو ”كاتێك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیكرد به هەناردەكردنی ڕاستەوخۆی نه‌وت، ئه‌و كاته بوو كه عێراق مووچه‌ی بڕی. ڕوونیشی كردەوە: خۆ لەسەردەمی مالیكی‌دا هەرێمی كوردستان نەوتەكەی ڕادەست دەكرد، هەموو داهاتەكانی خۆی رادەست دەكرد، بەڵام ئەوكاتە بودجەی كوردستان بڕدرا و چەند مانگێك دواتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری هەناردەكردنی نەوتی دەركرد.
بەشیر حەداد لە لێدوانەكەیدا بۆ بەشی كوردیی (دەنگی ئەمریكا)، باسی لەوە كردووە كە بەغدا بەردەوام داوا دەكات، هەموو داهاتە نەوتی و نانەوتییەكانی ڕادەست بكرێت و ئەویش بڕێكی كەمی بودجەی كوردستان بدات، لە كاتێكدا ”هه‌رێمی كوردستان ناچار بووە قه‌رز له كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و له شوێنی دیكه بكات بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی و دابه‌شكردنی مووچه، ئه‌ی باشه نابێت عێراق ئاماده بێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دۆسیه‌كان، ئه‌م قه‌رزانه‌ش بداته‌وه؟”.
جەختیشی كردۆتەوە كە دەبێت قەرزەكانی هەرێمی كوردستان لە لایەن عێراقەوە بدرێتەوە، چونكە هۆكاری قەرزاربوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕینی بودجەكەی بووە لە لایەن حكوومەتی عێراق. هەروەك گوتوویەتی: به ساده‌ترین حیسابكردن، ده‌كرێت نزیكه‌ی 20 ملیار دۆلار ئه‌گه‌ر به حیسابی قه‌رز بێت، به‌غدا قه‌رزاری هه‌رێمه. ڕاسته هه‌رێمی كوردستان قه‌رزاری به‌غدایە، به‌ڵام به‌غدایش قه‌رزاری هه‌رێمی كوردستانە، با بێن حیسابی بكه‌ن ئه‌و چه‌ند قه‌رزاره و ئه‌م چه‌ند قه‌رزاره، لێكدهربێت ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزار مایه‌وه بیداته‌وه ئه‌میش قه‌رزار مایه‌وه ده‌یداته‌وه. ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی به‌غدا تا ئێستا ڕازی نییه له‌سه‌ری و ده‌بێت له ئێستاوه ده‌ست به حیسابێكی نوێ بكات، به‌ڵام ئامادە نییە بچێتە ژێر باری ئه‌وانه‌ی ڕابردووەوە.
حه‌داد ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت پێرێ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم بوو پاشان وتاری سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه كه تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه كه‌تاكه بژارده هه‌ر ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆ یه، وه له‌وانه‌یه له‌م نزیكانه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان شاندێكی هونه‌ری بۆ بودجه و نه‌وت بچنه به‌غداد بۆئه‌وه‌ی كه‌به‌په‌له ئه‌م بارودۆخه چاك بكه‌نه‌وه.