دیاردەیەك لەناو پەكەكە دا بڵاو بۆتەوە پەكەكە زیاتر لە سەدان گەریلاكانی خۆی زیندانی كردووە

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگایی میدیایی خواكوڕك كەوتووە، گەریلاكانی پارتی كرێكاران( پەكەكە) دیاردەیەكی نامۆ لەناویاندا بڵاو بۆتەوە كە بۆتە هۆكاری زیندانی كردنی سەدان گەریلا لەلایان دادگای گەل زیندانی كراون”.

سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن دیاردەی ” دزەكردنی مۆبایلی زیرەك و ئینتەرنێت لەناو گەریلاكاندا بڵاو بۆتوە” كە گەریلاكانی پەكەكە لەرێگای مۆبایل زیرەك پەیوەندیان بەجیهانی سۆسیالمیدیاوە كردووە.

سەرچاوەكە باس لەوە دەكات كە گەریلاكانی پەكەكە لەرێگای خانەوادەكانیان مۆبایلی زێرەك و هێڵی ئەنتەرنێتیان بۆ نێردراوە، بۆ پەیوەندی كردن بەجیهانی سۆسیاڵمیدیا، لەو نێوەندەش دا هەم كاریگەریەكانی جیهانی ئێستای سۆسیاڵمیدیا و هەم كاریگەریەكانی ئاراستەی گۆڕانكاریەكان لە ئاستی جیهان بۆتە هۆكاری ئەوەی كە بەدەیان گەریلا لە دەرفەتدا بگەرێن بۆ خۆرزگار كردن لەناو پەكەكەدا”.

هەروەها سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە گەریلاكانی پەكەكە لە ناوچە و دۆڵ و چیاكان لەو شوێنانەی كە تێیدا شەبەكەی ئینتەرنێت هەیە، مۆبایلەكانیان لەناو سیمی دژە ئاودا لەژێر خاك دا دەشارنەوە، لە ماڵەكانی ناو گوندەكاندا شەحنی دەكەن، بۆیەوە نەزانرێت كە مۆبایلیان پێیە”.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە لە ئێستادا پەكەكە بڕیاری داوە هەركەسێك مۆبایلی زێرە بە دزیەوە بەكار بهێنێت بگیرێت زیندانی دەكرێت بۆ ماوەی 4 ساڵ.

پارتی كرێكاران ( پەكەكە) بەسەدان مۆبایلیان لە ژێر خاكدا دۆزیوەتەوە، بەسەدان گەریلاش زیندانی كراوە، یان رەوانەی حەفتانین و شوێنە دوورە دەستەكانی دەرەوەی شەبەكاتی ئینتەرنێت و پەیوەندی كراون یان خراونەتە ناو بەناو پەروەردەی پەكەكەدا”.

سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە هەموو ئەو مۆبایلە زیرەكانەش لەشەبەكەی چاودێری هەواڵگری توركیا بۆتە مەترسی بەسەر پەكەكەوە لەرێگای ئەو مۆبایلانە شەبەكات لەلایان هەواڵگری سوپای توركیا كۆنترۆڵدەكرێت”.

Back to top button