بەهۆی ئەوەی مۆبایلیان پێ بووە پەكەكە دوو گەنجی رفاند
لە گوندەكانی بۆكریسكان و پردەشاڵی سەر بە شارەدێت وەرتێ لە سنوری قەزای رواندز پەكەكە دوو گەنجی رفاندووە هۆكاری رفاندنەكەشی بەهۆی ئەوە بووە كە ئەو دوو گەنجە كە لەدوو كاتی جیاوازدا رفێنراون لەلایان پەكەكەوە بەهۆی ئەوە بووە مۆبایلیان پێ بووە.
لە ئێستادا پەكەكە هەم لەناوەخۆیدا هەم لە ئاستی گوندنیشنەكانیشدا دەستی بەگەران كردووە هەرچی مۆبایلی پێ بێت دەیرفێنێت، لەدوای زیندانی كردنی سەدان گەریلا لە ئێستادا دوو گەنجی بەناوەكانی( قارەمان عەبدوڵڵا سۆفی مینە،توانا حاجی سۆفی مینە) رفاندووە”.
بەرێوەبەری شارەدێی وەرتێ بە كوردستانی 24ی راگەیاندووە”رۆژی دووشەممە 16/11/2020، هێزەکانی پەکەکە گەنجێکیان بەناوی قارەمان عەبدوڵڵا سۆفی مینە کە دانیشتووی گوندی بۆکریسکانە دەستگیرکردووەو ئەمڕۆ سێشەممەش گەنجێکی دیکەیان لە گوندی پردەشاڵ بەناوی توانا حاجی سۆفی مینە، دەستگیركردووە کە كارمەندی شارەوانی وەرتێیە و ئامۆزای گیراوەكەی دوێنێیە”.
سەبارەت بەهۆکاری دەستگیرکردنەکەیان موسلیح زرار گوتی: “کەسوکاری قارەمان چوونەتە لای بەرپرسانی پەکەکە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد: “وەکو یەكەی ئیداری ناوچەكە پەیوەندی فەرمی و راستەوخۆمان لەگەڵ پەكەكە نییە، بەڵام لەڕێگەی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم جۆرە کەیسانە دەکەین و دڵگرانین لە هەڵسوکەوتەکانی پەکەکە، کە بەبیانووی جۆراوجۆر خەڵکی ناوچەکە ئازار دەدەن و تووشی سەرئێشەیان دەكەن”.