شوان زراری : سەرۆكی حكوومەت دەیەوێ خۆی چاودێریی پڕۆژەكان بکات بكات
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، سەرۆكی حكوومەت بەو ڕێنوێنییانەی دەری كردووە بەمەبەستی ئاگەداربوون لە پڕۆژەكان، مۆڵەتدانە بەو پڕۆژانەی نرخیان هەرزانە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ١١ی٢٠٢٠، شوان زرار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیژنەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، دەركردنی ڕێنوێنی لەلایەن سەرۆكی حكوومەت بۆ ئاگەداربوون لە مۆڵەتدانی پڕۆژەكان، هەنگاوێكە تا خۆی لە نزیكەوە ئاگەداری پڕۆژەكان بێت.
زراری زیاتر دەڵێ، سەرۆكی حكوومەت دەیەوێ گرنگی بەو پڕۆژانە بدرێت بە قیستی درێژخایەنن و نرخیان هەرزانە، بۆ خەڵكی هەژارە و هەموو مۆڵەتدانێكیش بە پڕۆژە گرانبەهاكان ڕاگیراوە.
باسی لەوەش كردووە، سەرۆكی حكوومەت خۆی سەرۆكی ئەو دەستەیە كە پێكهێنراوە بۆ وەبەرهێنان و جێگرەكەی ئەندامە، چەند وەزارەتێكیش تێیدا ئەندامن كە بڕیار دەدەن بۆ پڕۆژەكان.
ڕوونی كردەوە، لە ڕابردوودا چەندان پڕۆژەی گرانبەها هەبوون هاووڵاتییان تێیاندا سوودمەند نەدەبوون، ئێستە هەموو ئاسانكارییەك دەكرێت بۆ ئەو پڕۆژانەی بۆ خەڵكی هەژاران و قیستێكی درێژخایەنی هەن.