لۆڤیگارۆ: سزای توندی ئەمریكا بۆ ئێران ماوە

لەم چەند هەفتەیەی دواییدا پێش ئەوەی تیمەکەی جۆ بایدنی سەرۆک کۆمار هەڵبژێردراو دەست بەسەر کۆشکی سپیدا بگرێت ، پێدەچێت ئیدارەی ئێستا لە بەرنامەیدا بێت بۆ ئەوەی بەو ڕێوشوێنانە بەرەو پێشەوە بڕوات کە سیاسەتی ئێران و هەڵسوکەوتی ناسەقامگیرلە ناوچەکەدا لە قاڵب بدات . ڕەنگە ئەمە ئەوە بێت کە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لو فیگارۆی فەرەنسی ڕۆژی دووشەممە پۆمپیۆ گوتی : ئەمەریکا هێشتا کاری زیاتری ماوە لە هەفتەکانی داهاتوودا بۆ کەمکردنەوەی توانای ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوە : العربیە

Back to top button