وێنە : پردی دەربەندی (رانیە – بنگرد) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
دوابەدوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممە ١٣ی١٠ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە – بنگرد دانرا، لەئێستادا ئەم پرۆژەیە کەوتووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، پرۆژەی پردی (رانیە- بنگرد) یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیجییەکانی وەزارەت و لەسەر زێی بچوک دروست دەکرێت، ئیدارەی راپەڕێن بە پارێزگای سلێمانیەوە دەبەستێتەوە، درێژی پردەکە (420) مەترە، بڕی (11 ملیار و 387 ملیۆن و 745هەزار و 800)دیناری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ تەرخانکراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، کە ئەم پرۆژەیە جگە لە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و دیمەنێکی سەرنج راکێش، هاوکات لە ڕووی گەشتیارییەوە بایەخێکی زۆری هەیە و زۆرترین گەشتیار روو لە ناوچەکە دەکەن بەمەبەستی گەشت و سەیران، لەڕووی کشتوکاڵ و دارایی و بازرگانیشەوە بایەخی گرنگی هەیە و رێگای مەرزی کێلێ بە پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە.