وەزیری ناوخۆ : بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق قائیمقامێک بۆ شنگال دادەنێین

لە دواى کۆبوونەوەى سێ قۆڵى نێوان وەزارەتى ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکارى ئاسایشی نیشتمانى عێراق و نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کە تایبەت بوو بە قۆناغەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شنگال کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسى بەڕێوەچوو.

وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ عێراق جەختمان لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی شەنگال کردۆتەوە، وتیشی بە هاوبەشی قائیقامێک بۆ شنگال دادەنێین.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەبارەی دۆخی شنگال کۆبونەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا رایانگەیاند، دەست بە جێبەجێکردنی رێکەوتنی شنگال دەکەن، خەڵکی شنگال خاوەنی ناوچەکەن نەک خەڵکانێک کە لەدەرەوە هاتوون.

ئاماژەیان بەوەشکرد، هیچ هێزێکی سەربازیی ناعێراقیی لە شنگال نامێننەوە، رێگە بەوانەش نادەن کە رێگرن لە گەڕانەوەی خەڵکی شنگال بۆ ناوچەکانیان و رێککەوتنی شنگالیش هەنگاوی باشی بڕیوە.

هاوکات وەزیری ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ عێراق قائیمقامێک بۆ شنگال دادەنێن و دواتریش بە فەرمی ناوەکەی ئاشکرا دەکەن.

Back to top button