شاندی وڵاتێكی عەرەبی دەچنە ئیسرائیل

ئاڤی بێرکۆویتز سەرۆکایەتی تیمی ئەمریکا دەکات کە بەشداری لە لوتکەکەی ڕۆژی چوارشەممەی نێوان ئیسرائیل و بەحرەین دەكەن.

سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند، کە نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی بەشداری ڕێککەوتننامەی ئاشتی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات دەكات لە ئیسرائیل.

بەرپرسانی بەحرەین کە بەیەکەم گەشتی بازرگانی لەبەحرەینەوە بۆ ئیسرائیل دەگەنە ئیسرائیل ،گەشتی بەرپرسانی بەحرەین بە یاوەری تیمی ئەمریكا دەبێت کە لەمەنامەوە وە دەڕۆن و خۆیان دەگەیەننە تەلئەبیب ، وەفدی ئەمریکا و بەحرەینیش لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل دا دیدارو چاوپێکەوتن دەکەن.

سەرچاوە : ٢٤ نیوز

Back to top button