سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: له په‌رله‌مانی عێراق به چاوێكی سوك سه‌یری سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ده‌كرێت
دواى ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین یه‌كێك له په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت ئه‌م هه‌نگاوه پێچه‌وانه‌ی یاسای په‌رله‌مانه بۆیه ئه‌گه‌ر مووچه بنێردرێت مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه سوكن و به سووكی سه‌یریان ده‌ركێت.
محەمەد وەتمان، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتی له باره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك رایده‌گه‌یێنێت كه سەرکەوت شەمسەدین مانگانە پارەیەکی زۆر لە بەغدا وەردەگرێت، کەچی دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق قسە دەکات و بێ منەتە بەرامبەر بە گەلی کورد، بۆیە پێویستە یەکێتی و پارتی دژی ئەو جۆرە قسانە ھەڵوێستیان ھەبێت“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌شلێت قسەکانی سەرکەوت شەمسەدین، زیان بە ڕیزەکانی میللەتی کورد دەگەیەنێت، دواجار ئەو جۆرە کەسانە وەکو تێکدەرێک وان و ئامانجیان ئەوەیە لە بەغدا بۆ بەرژەوەندیی خۆیان دژی ھەرێمی کوردستان قسە بکەن، بەڵام ئەوانە ھیچ مافێکیان بە گەلی کوردەوە نییە، خۆپەرستی نەبێت“.
هه‌روه‌ها محەمەد وەتمان ده‌شلێت: ئەوانەی لە بەغدا دژی ھەرێمی کوردستان قسە دەکەن، پەیوەندیی ڕاستەوخۆیان بە سەرکردە عێراقییەکانەوە ھەیە، تاوەکوو نێوماڵی کورد تێکبدەن، بەڵام له كۆتایدا ئەو کەسانە بە چاوێکی سووکەوە سەیر دەکرێن.