له‌ شنگاڵ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای عێراق روویدا

 

 

دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ به‌ ناوی عیرفان ئاكجان له‌ شنگاڵ له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا كرایه‌ ئامانج، ته‌رمی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیك له‌  لیوای 92ی سه‌ر به‌ سوپای عێراق بوو، چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ داوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌یان كرد سوپای عێراق ئاماده‌نه‌بوون ته‌رمه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌ بۆیه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ رێگای ژماره‌یه‌ك هاووڵات خۆپیشاندانێكی رێكخست بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ به‌ڵام رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و سوپای عێراق دروست بوو.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك  گرووپێک لە ئەندامانی بەناو ئەنجوومەنی خۆسەری شنگال کە لەلایەن چه‌كدارانی پەکەکەوە درووستکراوە، هێرشیان کردە سەر بازگەی  شنگال-تەلەعفەر و ئاگریان لە بازگەکە بەردا و داوایانكرد كه‌ سوپای عێراق ته‌رمی عیرفان ئاکجان كه‌ بەرپرسی گومرکی شنگال بووبده‌نه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ راده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و وه‌ له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌كه‌ش دوو کەس دەستگیرکراون کە سەرپەرشتی خۆپیشاندانیان کردووە.

 

Back to top button