ده‌زگای میدیای خواكوڕك به‌ خستنه‌ ڕووی 21 به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ئاشكرای ده‌كات كه‌ كۆمپانیای قه‌یوانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نه‌وتی كه‌ركووك به‌ قاچاغ ده‌فرۆشێته‌ ئێران

دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی خیانه‌تی 16ـ ی ئۆكۆتبه‌ری یه‌كێتی كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری خاكی باشوری كوردستان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران داگیرا له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا حه‌شدیلا شه‌عبی و گرووپێكی نێو یه‌كێتی به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی عێراق نه‌وتی ناوچه‌كه‌ ده‌فه‌رۆشن، ماڵپه‌ڕی العربیه‌ نیتیش له‌ راپۆرتێكدا به‌ڵگه‌كان ده‌خاته‌ روو كه‌ له‌ رێگای كۆمپانیای قه‌یوانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نه‌وتی سنوری كه‌ركووك به‌ قاچاغ ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌.

ماڵپه‌ڕ و كه‌نالی (العربیه‌) له‌ بابه‌تێكدا به‌ ناونیشانی ” بە دۆکۆمێنت.. بە شێوەیەکی رێکخراو نەوتی عێراق بە قاچاخ بۆ ئێران دەگوازرێتەوە ” كۆمپانیای قه‌یوانی سه‌ر به‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ به‌ قاچاغبردرنی نه‌وتی سنوری كه‌ركووك كه‌ ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌نامه‌ به‌و یاره‌یوه‌ ده‌خاته‌ روو كه‌ عێراق به‌ هۆی ئه‌و به‌قاچاغبردنه‌ زیانی ملیاره‌ها دۆلاری لێكه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه دەستیان بە بەڵگەی فەرمی کەوتووە کە سێ کۆمپانیای گواستنەوەی عێراقی کە موڵکی یەک خێزانن سەرپێچی گرێبەستیە حکومیەکانیان کردووە، هەروەها قۆرخی گرێبەستی فرۆشتنی بەرهەمە نەوتیەکانیان کردووە، ئەمەش لە ٨ی سێبتەمبەردا لەلایەن دەستەی نەزاهەی ئیتحادی – بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغدادەوە دانی پێدا نراوە.

ئەو کەناڵە میدیایە باس لەوە دەکات رەگوریشەی ئەم بە قاچابردنە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١١ کاتێک کە دەزگای دژە تیرۆری عێراق نووسراوێکی فەرمی دەنێرێت بۆ وەزارەتی نەوت و تیایدا ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیای ( قەیوان ) کە ( سەعد تەیب ) خاوەندارێتی دەکات لە ساڵی ٢٠١١ ەوە تێوەگلاوە لە بەقاچابردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان لە رێگای تانکەرەوە لە ناوچەی قادر کەرەمەوە لە هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ ئێران. به‌ڵام دوای 2017 زیادی كردووه‌.

 

  

 

Back to top button