فازڵ میرانی: باشتر باسی سەربەخۆییمان كرد و ئەوانیش لە جاران باشتر گوێیان گرت

خواكوڕك
دوای گەیشتنی شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی نیشتمانی عێراقی بە سەرۆكایەتی عەما حەكیم, ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە، دوای كۆتاهاتنی كۆبوونەوەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانییان سازكرد.
لەدەست پێكی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە, فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند “پێمان باشبوو گۆڕانیش بەشداربێت لەو كۆبوونەوەیە، چونكە ئەمە پرسێكی نیشتمانی بوو”.
میرانی لە بشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی:” ئێمە تێبینی خۆمان لەسەر پڕۆژەكەی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی هەبووە و تێبینییەكانیان خستوونەتەڕوو. گوتیشی “وەك جاران بەشەرمەوە باسی سەربەخۆییمان نەكرد و هەموومان مافی ئەوەمان هەیە باسی چارەنووسی خۆمان بكەین”. ئەوانیش ئامادەبوون گوێ‌ بگرن لە داواكاری سەربەخۆیمان كە باشتر باسی سەربەخۆیمان كرد, پەنجەیان نەخستە گوێیان تا گوێ‌ لە داواكاریەكەمان نەگرن.

هاوكات عەلی عەلاق، سەركردە لە هاوپەیمانێتی نیشتمانیی عێراقی رایگەیاند “پێویستمان بە تێڕوانینی نوێ هەیە و بە سنگی فراوانەوە گوێمان بۆ رەخنە و پێشنیازەكان گرت”. باسی لەوەش كرد لە كۆبوونەوەكەدا باسی پرسی ئاشتەوایی و سازشی نیشتمانی كردووە.

Back to top button