سكرتێری ناتۆ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانسات بڕیارێكی كوشنده‌یه‌

 

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ سەبارەت بە بڕیاری ئەمریکا بۆ کەمکردنەوە ژمارەی سەربازانی لە ئەفغانستان رایگەیاند ”رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی زۆر گەورەی لێبکەوێتەوە”.

یانس ستولتنبێرگ لە لێدوانێکیى رۆژنامه‌وانیدا له‌ باره‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان رایگه‌یاندووه‌، ئێستا رووبەڕووی بڕیارێکی سەخت بووینەتەوە. نزیکەی ٢٠ ساڵە لە ئەفغانستانین و هیچ کام لە ئەندامانی ناتۆ ناخوازن زیاد لە پێویست بمێننەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا رەنگە جێهێشتنی بەزوویی یان بێ هەماهەنگیی باجێکی گەورەی هەبێت. ئەفغانستان هەڵگری ئەو مەترسییەیە کە جارێکی دیکە تیرۆریستانی نێودەوڵەتی پیلانی هێرشکردنی بۆ دابنێن و ببێتە پلاتفۆڕمێک بۆ رێکخستنی هێرشەکان. رەنگە داعش کە لە سووریا و عێراق شکستیهێناوە دووبارە دەوڵەتە تیرۆریستییەکەی لە ئەفغانستان دروست بکاتەوە”.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ ئاماژەی بەوەشکرد کە هەژموونی ناتۆ لەم وڵاتەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی ئاشتیی ئەفغانستاندا و رایگەیاند ”لەئێستادا لە ئەفغانستاندا کەمتر لە ١٢ هەزار سەربازی ناتۆ هەیە. زیاد لە نیوەی ئەوانە سەربازیی ئەمریکی نین. ئەگەر سەربازانی ئەمریکا بکشێنەوە ئەوا ناتۆ بەردەوام دەبێت لە مەشق، راوێژ و هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان”.

Back to top button