راوێژكاری ئاسایشی عێراق داوای له په‌كه‌كه ده‌كات به زووترین كات شنگاڵ چۆڵبكات
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانشاندی عێراقی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێری پایته‌خت له باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگاڵ ده‌ستی پێكرد، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كه نوێنه‌رایه‌تی عێراقی ده‌كردو وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش كه نوێنه‌رایه‌تی كوردستانی ده‌كرد دوای كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان رێكخست و ئاكامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته گه‌ڕ.
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: ” ئیرادەیەکی باش و راستگۆیانە هەیە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، تاوەکو عێراق یەکگرتوو و فیدراڵی بێت و رێز لە هەمووان بگیرێت، مافەکان بەشێوەیەکی یەکسان دابەشبکرێت و ئێستاش پەیوەندی باش له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و کۆبوونەوەکان بەردەوامن”.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق هه‌روه‌ها گوتیشی “هەنگاوی پێشکەوتووی باش لەو بوارەدا نراوە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و گەڕانەوەی ژیانی شارستانی و گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئیرادەیەکی راستەقینەی دانیشتووانی ئەو قەزایە هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو شارە بەشێوەیەکی ئاسایی و دوورخستنەوەی هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ئاسایشی ئەو شارە تێکبدەن، جگە لە عێراقییەکان نابێت هیچ بوونێکی دیکە هەبێت”.