په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان ده‌ربڕی

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌درۆگان داوای له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ناردنی هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی بۆ ناوچه‌ی ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغی كێشه له‌سه‌ر له نێوان ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا له میانه‌ی به‌ڕێوه چوونی رێككه‌وتنی ئاشتی چاودێری دۆخی ناوچه‌كه بكه‌ن، دوای دوو رۆژ له داواكاری ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندی نیشاندا.
ئاژانسی هه‌واڵى ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاندووه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ئازه‌ربایجان بۆ چاودێریكردنی بڕیاری ئاگربه‌ست له هه‌رێمی ناگۆرنی قه‌ره‌باغ-ی كێشه له‌سه‌ر، په‌رله‌مانی توركیا ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوه‌ندی هاوبه‌شی توركیا و روسیا له ئازه‌ربایجان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا دوای ئه‌وه هات كه به ناو بژیوانی توركیا و رووسیا هه‌ر یه‌كه له وڵاتانی ئه‌رمه‌نستان و ئازه‌ربایجان له سه‌ر وه‌ستاندی شه‌ڕ رێككه‌وتن.