هێزه عێراقیه‌كان له كه‌ركووك باره‌گاكانی پارتی چۆڵده‌كه‌ن
دوای ئەوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد چووە بواری جێبەجێکردنەوە و سوپای عێراق ھێنرایە کەرکوك و پۆلیسی ئیتیحادی کشێنرایەوە لەو شارە، لە ئێستادا وەکو قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، فەرمانی چۆڵکرنی بارەگای سەرەکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نزیك گەڕەکی شۆراو دەرچووە.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك پێشتر هه‌ر یه‌كه له راكان جبوری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك و سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی هێزه عێراقیه‌كان له كه‌ركووك به دوو نوسراوی جیاواز داوایان له به‌غدا كردووه كه رێككه‌وتنه‌كه جێ به‌جێ نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ‌سود بووه‌و له ئێستادا فەرماندەی ھێزە عێراقیەکان به دوای شوێنێك بۆ كردنه باره‌گای خۆی ده‌گه‌ڕێتو بڕیاره باره‌گاكه‌ی بچێته بنکەی سەربازی کەیوان و لەنێو (کابینە)دا بمێنێتەوە.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كرد كه هاتنی سوپای عێراق قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌یه له باره‌ی كه‌ركووك و هه‌روه‌ها بڕیاره سه‌رجه‌م باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كان له كه‌ركووك چۆلبكرێن له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌ڵام تا ئێستا هیچ به‌رپرسێكی پارتی له‌و باریه‌وه لێدوانی نه‌داوه.