ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بیسترا

 

 

كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بیسترا كه‌ زۆربه‌ی باره‌گاكانی دام و ده‌زگا حكومیه‌كانی عێراق و نوێنه‌راتی وڵاتان له‌و ناوچه‌یه‌ن.

سه‌رچاویه‌ك له‌ به‌غدا به‌ ده‌زگای میدیای خواكوڕكی راگه‌یاند ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌هێز له‌ ناوچه‌ی سه‌وز بیستراوه‌ به‌ڵام تا ئێستا ئاشكرا نه‌كراوه‌ كه‌ ده‌نگه‌كه‌ بۆ سێ جار دووباره‌ بووه‌وه‌ چیه‌.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كرد كه‌ پێده‌چێت ده‌نگه‌ به‌ هێزه‌كه‌ ده‌نگی كاتیۆشابێت و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كش ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ شه‌ش كاتیۆشا ئاراسته‌ی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق كراون.

Back to top button