لەكۆبوونەوە نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا بریارێكی بەپەلە درا لەبارەی كۆچی داویی فرسەت سوفی

بەگوێرەی زانیاریەكان ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆبونەوەیەكی نائاسایی دا رایگەیاند” بەبۆنەی کۆچی دوایی دکتۆر فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی شارەکە، سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند”.

هەروەها لەو بارەیەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی كەنعان خەیلانی رایگەیاندووە”بەپێی بڕیارێکی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری پارێزگای هەولێر رادەگەیێندرێت و “ئاڵای کوردستانیش بە شێوەیەکی پرۆتۆکۆلی تاوەکو نیوە لە سەرجەم فەرمانگەکان دەهێندرێتە خوارەوە”.

هەروەها لەبارەی رێورسمی بەخاك سپاردن و هێنانەوەی بۆ هەولێر سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەلێت”بەیانی لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی لە تەرمی دکتۆر فرسە سۆفی دەکرێت”.
Back to top button