پارتی و یەكێتی و گۆران لە سەر ئاستی باڵا كۆدەبنەوە بزانە هۆكاری كۆبوونەوەكە چیە
بەگوێرەی زانیاریەكانی ئەندامێكی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان وابریارە پارتی و یەكێتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا كۆببنەوە، كۆبوونەوەكەش لەبارەی پرسی لامەركەزی دەبێت”.
هەروەها ئەو ئەندامەی خانەی راپەراندنی گۆڕان ئەوشی ئاشكرا كردووە”بڕیارە هەریەك لە پارتی، یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پرسێكی گرنگ كۆببنەوە: “كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە پرسی لامەركەزی بۆ هەموو كوردستان نەك بە تەنیا پارێزگایەك”.
شەماڵ عەبدولوەفا، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە كەناڵی رووداوی راگەیاندووە”كۆبوونەوەكە لە ئاستێكی باڵادا دەبێت، بەڵام كات و شوێنەكەی یەكلایی نەكراوەتەوە و گوتی: “هەر سێ لایەنەكە ئامادەییان بۆ كۆبوونەوەكە نیشانداوە”.