نێچیرڤان بارزانی ئاشتی لە باكور دەژیێنێتەوە
ئاسۆ حاجی
ئازادكردنی ئەحمەد تورك سەرۆكی شارەوانی ماردین و یەكێك لە سیاسەتمەدارە دیارەكانی باكوری كوردستان هەنگاوی یەكەمە بۆ ئازادكردنی چەند كەسایەتیەكی دیكە كە لەلایەن حكومەتی توركیا بە تۆمەتی پاڵپشتی كردن لە تیرۆر دەستگیركراون،لەهەمنكاتدا جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنەیە كە نێچیرڤان بارزانی لەدوا سەردانیدا بۆ توركیا لە بەرپرسانی وەریگرتبوو كە لە سەردانەكەی یەڵدرم تەئكیدی لەسەر كرایەوە.
دەوڵەتی توركیا بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستی بە گێڕانەوەی سەقامگیریە لە پێناو بەهێزبوونەوەی ئابووری ئەو وڵاتە و زیاتر ڕیگریكردن لە دەستخستنە ناو بارودۆخی ناوخۆی توركیا كە داڕمانی پرسی چارەسەری و پرۆسەی ئاشتی ڕەوشی ئاوەرتەی توركیای شلەژاندووە بە تایبەتیش كە ئێستا توركیا پێویستی بەوە هەیە ڕۆڵی لە یەكلایی كردنەوەی كێشەكانی سوریا بەهێزتربێ چوونكە بڕیاری سەرۆك تڕامپ بە دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سوریائاماژەیەكی بەهێزە بۆ یەكگرتنەوەی سیاسەت و بەرژەوەندیەكانی توركیا و ئەمەریكا.
نێچیرڤان بارزانی كە دروستكەری پرۆسەی ئاشتی بوو لە نێوان دەوڵەتی توركیا و پەكەكە ئێستاش ئەو دەتوانێ بە ڕەنگێكی دیكە بەڵام بە هەمن ئامانج هەوڵەكانی بۆ ئەو مەبەستە وەكاربخات و باشترین هەنگاویش هەبوونی چەند كەسایەتیەكی كاریگەر لە سەر گۆڕەپانی سیاسی باكوری كوردستان بۆ ئەوەی دەوڵەتی توركیا وەك لایەنی بەرامبەر(موخاتیب)وەریانبگرێ بۆیە چاوەڕوان.
دەكرێ ئەو كەسایەتیانەی هاوشێوەی ئەحمەد تورك باوەڕیان بە چارەسەری ئاشتی هەیە ئازاد بكرێن و لەگەڵیان ڕەسمی شێوە سەرەتاییەكانی دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی بكرێ بە مەرجێك نێچیرڤان بارزانی قەناعەتی بۆ بەرپرسانی تورك دروستكردوە كە جگە لە ئاشتی ڕێگای دیكە نیە بۆ چارەسەری پرسەكان بەهەمان شێوەش هەمان قەناعەتی لای سەركردەكانی پەكەكە لە قەندیل دروست كردبێ بۆ ئەوەی گلۆپی كەسك بۆ سەركردەكانی هەدەپە و كەسانی وەك ئەحمەد تورك هەڵبكەن بۆ ئەوەی بتوانن دەست بە پرۆسەكە بكەنەوە.