دواین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی نێوان سەرۆك بارزانی و شاندی باڵای سەربازی و سیاسی بەریتانیا
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی١١ی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی و سیاسیی حكوومەتی بەریتانیا كرد.
شاندەکەی بەریتانیا پێكهاتبوو لە فەریق جۆن لۆریمێر ڕاوێژكاری باڵای وەزیری بەرگریی بەریتانیا و ستیڤن هیكی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە عێراق.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كران، هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا خرایە بەرباس و گفتوگۆ و جەختیش لە بەردەوامبوونی ڕاهێنان و مەشقی سەربازیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرایەوە.
مەترسییەكانی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی داعش تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.