وەزیری دەرەوەی بەحرێن له‌ ئیسرائیله‌ بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنی نێوانیان

 

له‌ درێژەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مەنامە و تەل ئەبیب، گەیشتە ئیسرائیل.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی العربیه‌ ئامانجی سەردانەکەی عەبدوللەتیف بن راشد ئەززەیانی بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و بەحرێن و ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەیە لەگەڵ بەرپرسانی تەل ئەبیب.

ئەمەش یەکەمجارە لە دوای واژووکردنی رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەرپرسێکی بەحرێن لەسەر ئاستی وەزیر سەردانی ئیسرائیل بکات.

بڕیارە عەبدوللەتیف بن راشد ئەززەیانی و گابی ئاشکەنازی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە قودسی رۆژئاوا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و دواتر شاندی بەحرێن چاویان بە سەرۆکی ئیسرائیل، رئوڤێن ریڤلین و سەرۆکوەزیران، بێنیامین ناتانیاهو بکەوێت.

Back to top button