‎ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مۆله‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان بۆ پڕۆژه‌ی نیشته‌جێ بوون ته‌نها له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌ست پێكرد، به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی مۆله‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان  له‌مه‌ودوا پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌بێت.

 

به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ واژۆی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كه‌ له‌ هه‌شتی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌رچووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ودوا پێدانی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ر قۆناغێك و فراوانكردنیان و پرۆژه‌ پێشنیاركراوه‌كان بۆ چین و توێژه‌كان له‌ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌بێت.

 

‎هه‌روه‌ها له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌  كه‌ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ په‌وه‌ندیداره‌كان پێویسته‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ ئه‌م بریاره‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. وه‌‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ‌ ئه‌و بریارانه‌ هه‌ڵده‌وشێنرێنه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ راگرتنی مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌ری یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون.

Back to top button