پرسەنامەیهك له مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانهوه به بۆنهی كۆچی دوای پارێزگاری ههولێر
له پرسهنامهیهكدا بهبۆنهی كۆچی دوایی د. فرسهت سۆفی، پارێزگاری ههولێر، مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی سهرهخۆشی راگهیاند و دووپاتیكردهوه، لەدەستدانی فرسهت سۆفی زیانێگی گەورە و جێگای داخی هەموولایەكمان بوو.
دهقی پرسهنامهی مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بهبۆنهی كۆچی دوایی پارێزگاری ههولێر:
بۆ كۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر ھەڤاڵ (فرسەت سۆفی)
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی ناوادەی كەسایەتی ماندوونەناس و پارێزگاری هەولێر، ھەڤاڵ دکتۆر (فرسەت سۆفی)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو و، پارتیمان و سەرجەم خەڵکی بە ئەمەکی شاری ھەولێر دەكەین و هاوبەشی خەمی ھەموولایەکین.
هەڤاڵی خوالێخۆشبوو دکتۆر (فرسەت سۆفی) لە ساڵی (1978) لە چۆمان لەدایك بووە و، ھاوکات لەگەڵ پرۆسەی خوێندنەکەی وەکو کادیرێکی دڵسۆز و چالاك رۆڵێکی کارا و کاریگەری لە کاری رێکخراوەییدا ھەبووە و بەردەوامبوو تا گەیشتنی بە ئەندامی مەکتەبی سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بەدەستھێنانی بڕوانامەی دكتۆرا لە یاسای نێودەوڵەتی لە زانكۆی سەلاحەدین. لەماوەی تەمەنی پڕ بەخششیدا خوالێخۆشبوو چەندین بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە و توانویەتی لەخۆبردووانە و دڵسۆزانە بەئەنجامیان بگەیەنێ لەوانە: ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و ئەندامی دەستەی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتیمان، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان، ھەروەھا ئەندامی دەستەی راوێژكاریی یاسایی لە سەرۆکایەتی ھەرێم، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، راوێژکاری لیژنەی گفتوگۆی پێنج قۆڵی و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی پارتیمان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم، ئەندامی دەستەی باڵای چاكسازی، دواجاریش وەك پارێزگاری هەولێر دەستبەكاربوو، بەداخەوە مەرگ رێگەی نەدا بەردەوام بێت لە خزمەتکردنی زیاتری شاری ھەولێر و خەڵکی کوردستان، بۆیە لەدەستدانی زیانێگی گەورە و جێگای داخی هەموولایەكمان بوو.
هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵان و هاوكار و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەیان و لە خەم و خەفەتیان كەم بكاتەوە.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەکمان ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
18/11/2020