وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عیراق ده‌ست پێكرد

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ژماره‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و ئه‌فغانستان كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و چه‌ند كاتژمێری داهاتوو ده‌ست ده‌كه‌ن به كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد کۆبووەوە، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ده‌ستی كردووه به كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق.
فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌واندیا رایگه‌یاندووه ئه‌مرۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ بالیۆزی ئه‌مریكا ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتۆن-یان تاوتوێکردووە ولە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیجییدا، ئاماژە بە دووبارە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کراوە.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتیشی،”ئەمریکا ھەنگاوەکانی سەبارەت بە کەمکردنەوەی ھێزەکانی لە عێراق دەست پێکردووە و ئەو ھێزەی ئەمریکا کە لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەرکی تایبەت دەبێت بە ڕاوێژکردن و پێشکەشکردنی پاڵپشتی بە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و وتی،”بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراقە”.
فوئاد حوسێن جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە بواری ھەواڵگریی، ڕاوێژکاریی سەربازی و مەشقکردن بە ھێزەکانی عێراق بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە شەوی رابردوو کرایە سەر ناوچەی سەوز، ھێرشکردنە بۆسەر حکومەت و گەلی عێراق.