له تایوان فڕۆكه‌یه‌كی F16 ونبوو

دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕێكی نوێی مه‌شقی فڕۆكه‌وانی له نێو هێزی ئاسمانی تایوان ده‌ستی پێكرد، پاش ته‌نها دوو خوله‌ك له فریندا فڕۆكه‌یه‌كی جەنگیی سوپای تایوان لە جۆری F-16 ونبوو.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز كه راگه‌یێندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری تایوانی بڵاوكردۆته‌وه رایگه‌یاندووه ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی تشرینی دووەم ڕایگه‌یاند، یەكێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێنانی شه‌و، ونبووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری تایواندا هاتووه، فڕۆكه‌كە دوای نزیكه‌ی دوو خوله‌ك له به‌ڕێكه‌وتنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕادار پچڕاوه و هه‌واڵی فڕۆكه‌وانه‌كه نازانن و وه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی فڕۆكه ونبووه‌كه، ڕێنمایی دراوه بۆ گه‌ڕانی به‌رفراوان له ئاسمان و ده‌ریادا له ده‌ورووبه‌ری بنكه‌ی ئاسمانی شاری هوالیه‌ن.