كاروانێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و رۆژئاوای كوردستان به‌ڕێكه‌وت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هێزه سه‌ربازیه‌كانی له عێراق و ئه‌فغانستان كه‌م ده‌كاته‌وه ئه‌مڕۆ كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه له چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی و كه‌ل و په‌لی دیكه‌ی لۆجستی سه‌ربازی پێكهاتبوون له خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سوریا به‌ڕێكه‌وتن.
ماڵپه‌ری رووسیا الیومی رووسی رایگهیاندووهه كه ئه‌و كاروانه سه‌ربازیه‌ی ئه‌مریكا كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و سوریا چوون له رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری وهلیدیه چوونه‌ته نێو خاكی سوریا و پاشان به‌رو ناوچه‌ی رومێڵان له رۆژئاوای كوردستان.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه ئاشكرای كردووه كه ئه‌و كاروانه سه‌ربازیه‌یی ئه‌مریكا له 25 بارهه‌ڵگر پێكهاتبوون كه ئۆتۆمبیل و موه‌لیده و كه‌لوپه‌لی لۆجستی و چه‌ند تانكه‌رێكی تایبه‌ت به سوته‌مه‌نیی فڕۆكه و ئۆتۆمبیلی گولـله‌نه‌بڕی هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌مریكا بڕیاریداوه ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له عیراق بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مبكاته‌وه و كه ئێستا ژماره‌یان سێ هه‌زار سه‌ربازه.