جگه‌ره‌كێشان ده‌بێته هۆی زیادكردنی خانه هه‌وكردووه‌كان به كۆرۆنا بۆ سێ هێنده

جگه‌ره‌كێشان له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیستمی به‌رگریی له‌شه‌وه، وا ده‌كات مه‌ترسی هه‌وكردنی سیه‌كان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)ه‌وه، زیاتر بێت.
ماڵپه‌ڕی ده‌یلی مه‌یڵی ئه‌مریكی، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا كه زانایان له زانكۆی كالیفۆرنیا له تاقیگه له‌سه‌ر مۆدێلگه‌لێكی رێگای هه‌ناسه‌دانی خانه‌ی مرۆڤ ئه‌نجامیانداوه، ده‌ركه‌وتووه جگه‌ره‌كێشان رێگریی ده‌كات له كاركردنی رێكوپێكی ته‌نۆچكه‌كانی ئینته‌رفیرۆن كه رۆڵێكی به‌رچاو ده‌گێڕن له سیستمی به‌رگرییدا.
هه‌روه‌ها مالپه‌ڕه‌كه راشیگه‌یاندووه كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه جگه‌ره ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و خانانه‌ی كه هه‌ویان كردووه بۆ سێ هێنده.
دكتۆر بریجیت گۆمپێرتس له تیمی لێكۆڵینه‌وه، له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر رێگاكانی هه‌ناسه‌دان وه‌ك دیواره به‌رزه‌كانی پارێزگارییكردن له قه‌ڵایه‌ك ببینین، جگه‌ره‌كێشان كون ده‌كاته ئه‌و دیوارانه. جگه‌ره به‌رگریی سرووشتیی كه‌مده‌كاته‌وه و رێگه بۆ جێگیربوونی ڤایرۆسه‌كه خۆشده‌كات”.
هه‌روه‌ها له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر كۆرۆنا هه‌واڵی جۆراوجۆر بڵاوكرابوونه‌وه، هه‌ندێك لێكۆڵینه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه جگه‌ره‌كێشان مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا كه‌مده‌كه‌نه‌وه.، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ری ده‌خات كه ، جگه‌ره كێشان ئه‌و خانانه‌ی كه هه‌ویان نه‌كردووه بۆ ڤایرۆسه‌كه ئاماده ده‌كات