وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هاووڵاتیان پابه‌ندی رێككاره‌كانی خۆ پارێزی نه‌بن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌گه‌یێنینه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی گیان له ده‌ستدان و تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رزترین ئاستی له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی تۆماركرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایده‌گه‌یێنێت كه رێككاری نوێ ده‌گرنه به‌ر بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
وەزارەتی تەندروستی عێراق له راگه‌یێندراوێكی نوێ‌دا رایدەگەیەنێت، ئەگەر حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا زیاتر هەڵبکشێت و هاووڵاتیان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزیی نەبن، ئەوا ناچاردەبین قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنین.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له كاتێكدایه كه ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە عێراق تاكو ئێستا گەیشتووەتە 526 ھەزار و 852 كەس و لەو ژمارەیەش 455 ھەزار و 176 كەس بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بەڕێژەی 86.5% و 11 ھەزار 795 كەسیش بەھۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.