ئهمڕۆ تهرمی فرسهت سۆفی دهگهڕێتهوه ههولێر و به خاك دهسپێردرێت
بڕیارە ئەمڕۆ تەرمی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بگەڕێنرێتەوە هەولێر و رێوڕەسمێكی شایستەی بۆ ئەنجام بدرێت و دواتر بە خاك بسپێرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٠، بڕیارە تەرمی فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بگەڕێنرێـتەوە هەولێر و رێوڕەسمێكی شایستەی بۆ ئەنجام بدرێت و دواتر بەخاك بسپێرێت.
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكوومەت، وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسییەكان، رێوڕەسمی هێنانەوەی تەرمی فرسەت سۆفی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە تەرمەكەی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هەولێر بەخاك بسپێرێت لە تەنیشت كەسە نزیكەكانی خۆی.
فرسەت سۆفی، ٤١ـەمین پارێزگاری هەولێر بوو، دوای 30 رۆژ لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دوێنێ ١٨ی ١١ی ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەیەكی ئەنكەرە گیانی لە دەست دا.